عیراقی
سودانی هەوڵی پەردەپۆشکردنی رووداوێک دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەدا میدیا-
پەرلەمانتارێکی عیراق ئاشکرایکرد کە سەرۆک وەزیارنی عیراق بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی بکوژانی مەرجەعی باڵا محەمەد باقر سەدر، دەیەوێت رووداوێکی گەورەی ناوخۆیی پەردەپۆش بکات.
مستەفا سەنەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی مەرجەعی باڵا محەمەد باقر سەدر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی رابردوو، بەڵام دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە ئەمڕۆ لەلایەن حکومەتەوە ئامانجی پەردەپۆشکردنی رووداوێکی گەورەیە کە پێنج رۆژ لەمەوپێش بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو سەرکردە بەعسییە و گرووپەکەی لە نیوەی دووەمی ساڵی رابردوو بە هاوکاری قەیس خەزعەلی و دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی دەستگیرکراون".
ئەوەشی خستەڕوو "حەوت مانگ لەمەوپێش دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی حکومی، تۆمەتباری بەرپرسی کوشتنی سەدر سەرقاڵی نوێکردنەوەی بەڵگەنامە فەرمییەکانی بووە لە هەولێر بۆ ئەوەی لە عیراق بچێتەدەرەوە".
ب ح