عیراقی
نوری مالیکی: رێگە نادەین داعشەکان لە زیندانەكان ئازادبکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە جێبەجێكردنی یاسای لێبوردنی گشتیی و ئازاد كردنی داعشەکان، ئاشکرایکرد لێبوردن لە تیرۆریستان بۆ ئەوەیە جارێكی تربگەڕێنەوەو بكوژن و سەرببڕن، بەڵام ئەوە روونادات و یاساکە رادەگرن.
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند "هەندێك کەس و لایەن دەیانەوێت ئەزمونی سوریا لە عیراق دووبارەبێتەوە، بەڵام عیراق وڵاتێكی سەقامگیر و دیموكراسییە و دەبێت وریابن، چونکە بەعسییەكان دەستیان بە جوڵە كردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پاشماوەكانی داعش و حزبی بەعس دەیانەوێت فیتنە بنێنەوە و دەستكەوتەكانی خەڵك لەناو ببەن، یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەریی هەڵدەوەشێنینەوەو رێگەش نادەن تیرۆریستان لە زیندانەكان ئازاد بكرێن".
ئەوەشی خستەڕوو "دەركردن و پەسەندکردنی یاسای لێبوردنی گشتیی لە پەرلەمان، كارێكی ناتەواوە، لەئێستادا یاساکە رەوانەی دادگای فیدراڵی كراوەو بەهیچ شێوەیەك پەسەند ناكرێت".
ب ح

بیروڕا