عیراقی
ئەمڕۆ دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/2/2، پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەدات بەپێی دەقی یاساکە حکومەت ئاڕاستەی پەرلەمانی کردووە، یاساکەش بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە.
مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە "ئەمڕۆ پەرلەمان هەمواری بودجەی گشتیی بەپێی ئەو دەقەی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە نێردراوە پەسەند دەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "محسین مەندەلاوی، سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی پەرلەمان دەکات و پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەش یەکەم تەوەری دانیشتنەکە دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "یاساکە دوای گفتوگۆیەکی بەرفراوان، سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی کوتلە و لیژنەکان رێککەوتن ئەو دەقەی کە حکومەت بۆ هەمواری یاسای بودجە ناردوویەتی پەسەند بکەن".
ب ح

بیروڕا