عیراقی

ئەمەریکا مەرج بۆ عیراق دادەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا مەرج بۆ عیراق دادەنێت
مەودا میدیا-

ئاژانسێکی ئەمەریکی مەرجی بەردەوامی هاوکارییەکانی واشنتۆنی بۆ عیراق بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد دەبێت بەغدا جووڵەی گرووپە چەکدارەکان سنووردار بکات.

فۆکەس نیوز بڵاوی کردەوە "ئەگەر بەغدا نەتوانێت سنوورێک بۆ گرووپە چەکدارەکان دابنێت ئەوا بەردەوامی هاوکارییە ئەمنییەکانی ئەمەریکا بۆ عیراق مەحاڵ دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گرنگە بۆ حکومەتی عیراق بزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ گرووپ و یەکە سەربازییانەدا دەکات، چونکە بەشێکی زۆریان لەژێر ناوی حەشدی شەعبیدا لیوای تایبەت بە خۆیان دروستکردووە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەهۆی رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سوریا دەرفەتێکی گونجاو بۆ حکومەتی عیراق هاتووەتەپێشەوە تاوەکو گرووپە چەکدارەکان هەڵىوەشێنێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan