ئابووری

بریكاره‌كانى خۆراك به‌په‌له‌ ئه‌م كاره‌ بكه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بریكاره‌كانى خۆراك به‌په‌له‌ ئه‌م كاره‌ بكه‌ن


مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى خۆراكى سلێمانى رایگه‌یاند، داوامان لێكراوه‌ سه‌رجه‌م بریكاره‌كانى خۆراك ژماره‌ى بانكى بكه‌نه‌وه‌.

كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیى خۆراك له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق داواى لێكردووین ده‌بێت سه‌رجه‌م بریكاره‌كانى خۆراك ژماره‌ى بانكى بكه‌نه‌وه‌".

وتیشى "له‌ سنوره‌كه‌ زیاتر له‌ هه‌زار بریكار ماون تا ئێستا ژماره‌ى بانكییان نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌بێت هه‌رچى زووه‌ بیكه‌نه‌وه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و ژماره‌ بانكییه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ خۆیان مانگانه‌ راسته‌وخۆ بچن پاره‌كه‌ بخه‌نه‌ سه‌ر ژماره‌ى بانكى وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق، پێویسته‌ تا 15ى مانگ ئه‌و كاره‌ بكه‌ن".

ع
Qaiwan
Qaiwan