عیراقی
ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆدووشەممە 2025/2/10، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە کە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دەستپێکردووە.
دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە بەغداد ئەلیومی راگەیاندووە "بۆ ئەنجامدانی هەڵبژرادنی پەرلەمانی عیراق هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی کەرەستەکانی هەڵبژاردن دەستپێکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ناوەندەکانی تۆمارکردن لە پارێزگاکان بەردەوامن لە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران کە بڕیارە پرۆسەکە لە 2025/10/26، بەڕێوەبچێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئامادەکاریی دەکەن بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی نێوەدەوڵەتی و ناوخۆیی بۆ دابینکردنی کەرەستەکانی هەڵبژاردن و چارەسەرکردنی بابەتە تەکنیکییەکانی تر پەیوەست بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق".
ب ح

بیروڕا