عیراقی

ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری رادەگەیەندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/2/10، وەزیری پلاندانانی عیراق لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان ئاشکرایکرد کە 24ی ئەم مانگە ئەنجامەکان رادەگەیەنن.

محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عیراق رایگەیاند "رۆژی 24ی ئەم مانگە ئەنجامی کۆتایى پرۆسەی سەرژمێری گشتیی  دانیشتووان لە عیراق و هەرێمی کوردستان رادەگەیەندرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دواى ئەنجامی سەرژمێرییەکە گۆڕانکاریی بەسەر بودجەى پارێزگاکاندا دێت و ئەو پارەیەى لە بودجەی ساڵانەى پارێزگاکان دەمێنێتەوە ناگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و لەناو سندوقی پارێزگاکە دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکە رێژەی هەژاری گەیشتوەتە 17،5٪، بەراورد بە ساڵانی پێشووتر رێژەکە کەمیکردووە و بەرزترین رێژەی هەژاریش لە پارێزگای موسەنا بووە کە رێژەکەی 40٪ بووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan