عیراقی
ئه‌مڕۆ دادگاى فیدراڵ ئه‌گه‌رى هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتییان بڕیار بدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دادگه‌ى فیدراڵیى عیراق چه‌ند سكاڵایه‌ك تاوتوێ ده‌كات و شه‌ش له‌و سكاڵایانه تایبه‌تن به هه‌رێمى كوردستان كه تێیدایه، ئه‌گه‌رى هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتییان یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه11ى شووباتى 2025، دادگه‌كه له‌باره‌ى 13 سكاڵاوه داده‌نیشتێت و سه‌ره‌ڕاى به‌شێك له سكاڵاكان تایبه‌تن به‌و سێ یاسایه‌ى پێكه‌وه له په‌رله‌مانى عیراق تێپه‌ڕێندرا، به‌شێكى تریان ئه‌و سكاڵایانه‌ن كه له سه‌ر سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و سەرۆکى حكومه‌تى هەرێم و وەزیرى ناوخۆ تۆماركراون.
له سكاڵاكاندا داواكراوه، هەموارى یاساى باری کەسیى کە تایبەتە بە وەرگرتنى رەزامەندیى هاوسەرى یەکەم بۆ ئەنجامدانى هاوسەرگیریى دووەم، لە بەردەم دادگه بەنایاسایی بناسێنرێت، هه‌روه‌ها وەرگرتنى باج و رسوماتەکان بەپێى یاسا تۆمارى ئۆتۆمبێل نایاساییە و وەزیرى ناوخۆ دەسەڵاتى ئەوەى نییە سزاکان کەم و زیاد بکات و سزادانى شۆفێر بەهۆى خێراییەوە زیاتر لە جارێک لە یەک کات و شەقامدا نایاساییە، چونکە لەسەر یەک سەرپێچى نابێت کەسێک دووجار سزابدرێت، وه ئاماژه به‌وه‌دراوه ناوى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان نایاساییە و پێویستە بکرێتە دامەزراوەى شەهیدان و ناوى ئەنفالکراوانى لێبکرێتەوە.
پ ح ع

بیروڕا