کوردستانی

حكومه‌ت لێخۆشبوونى رسوماتى ئۆتۆمبێلى ده‌ركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌ت لێخۆشبوونى رسوماتى ئۆتۆمبێلى ده‌ركرد

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تی ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تۆماركردنی یه‌كه‌م جار و خه‌رجی ژینگه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی هه‌ڵگرت به‌مه‌به‌ستی هاندانی هاوڵاتییان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی(ته‌واو كاره‌بایی) كه‌ به‌شداره‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ژینگه‌.

له‌ نوسراوێكدا كه‌ واژۆى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌ هاتووه‌ " رێنمایی ژماره‌ (2) ساڵی 2025 واژۆكرد كه‌ له‌ 16/2/2025 ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن".

هه‌روه‌ها "به‌گوێره‌ی ئه‌و رێنماییه‌ تۆماركردنی یه‌كه‌مین جار بۆ ئۆتۆمبێلی ته‌واو كاره‌بایی بێ به‌رامبه‌ر‌ی دارایی و بێ وه‌رگرتنی بڕه‌ پاره‌ی یاسایی ساڵانه‌ی ژینگه‌ ده‌بێت".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئه‌م رێنماییه‌ له‌ چوارچێوه‌ی بایه‌خی به‌رده‌وام و رێنوێنیه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی یه‌، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی پیسبوونی ژینگه‌ و هاندانی هاونیشتیمانیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی".

ع
Qaiwan
Qaiwan