عیراقی

دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچە دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچە دواخرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوار شەممە 2025/2/12، بڕیاربوو دادگای فیدراڵی عیراق، تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ 18ی ئەم مانگە دواخرا.

بڕیاربوو دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەکی لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق کۆببێتەوە، کە دوو رۆژ پێش ئێستا لەبارەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لەسەر سەرۆک وەزیران،  سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دارایی عیراق تۆماری کردبوو.

 سەرۆك كۆماری عیراق لە سکاڵاکەیدا داوایکردووە فەرمانێكی وەلائی خێرا دەربکرێت بۆ پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عیراق بە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی هەنگاوەکانی حکومەتی ناوەند بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرکانی خۆی.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال