عیراقی

لێبوردنی گشتیی ئەم تاوانبارانە ناگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێبوردنی گشتیی ئەم تاوانبارانە ناگرێتەوە
مەودا میدیا-

دوای پەسەندکردن و تێپەڕاندنی یاسای لێبووردنی گشتیی لە پەرلەمانی عیراق، ناڕەزایەتی و نیگەرانی لێكەوتەوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریش ئاشکرایکردووە کە یاساكە تاوانبارانی رفاندن و کوشتن ناگرێتەوە.

کەناڵی سۆمەرییە بڵاویکردووەتەوە "کە یاسای لێبووردنی گشتیی تاوانبارانی تاوانی رفاندنی ژنانی ئێزدی و گرووپەكانی تر ناگرێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "لایەنە شیعییەكان نیگەران بوون لە جێبەجێكردنی یاساكە، پێیانوابووە کە داعش و ئەوانەی دەستیان لە كۆمەڵكوژی هاوڵاتییانی عیراقدا هەبووە ئازاد دەكرێن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەنجومەنی باڵای دادوەریی تایبەت بە یاسای لێبوردنی گشتیی  روونکرنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت یاساکە تاوانبارانی سەربازگەی سپایکەر و رفاندنی ژنانی ئێزدی ناگرێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan