عیراقی
گەشتەکانی عیراق بۆ لوبنان زیاد دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/2/12، وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ئاشکرایکرد کە لەسەر داوای رەزاق موحیبەس، وەزیری وەزارەتەکەیان ژمارەی گشتەکانیان بۆ لوبنان زیاد دەکەن.
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند "ژمارەی گەشتەکانیان بۆ بەیروتی پایتەخی لوبنان لە رۆژێکدا بۆ دوو گەشت زیاد دەکەن و لە 21ی ئەم مانگەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت".
ئەمە لەكاتێكدایە، وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە 2024/11/28، گەشتە ئاسمانییەکانی بەشێوەیەکی سنووردار بۆ لوبنان دەستپێکردەوە ئەویش دوای راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل و ئاساییبوونەوەی دۆخی ئەمنیی ئەو وڵاتە.
ب ح

بیروڕا