عیراقی
بەشداریکردنی ھاوڵاتییان بۆ دەرھێنانی کارتی بایۆمەتری دەنگدان لاوازه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
باس لە زیاتر لە 28 ملیۆن بەشداربوو دەکرێت بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی عیراق و بەرپرسی دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم لە کۆمیسیۆنی عیراقیش رایدەگەیەنێت "تاوەکو ئێستا ئەو داتایە ورد نییە و رێژەی بەشداری کردنیش لە دەرھێنانی کارتی بایۆمەتری باش نییە".
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عیراق بۆ مەدا میدیا رایگەیاند "تاوەکو ئێستا بە وردی دیار نییە کە چەند کەس بەشداری دەنگدانی داھاتووی عیراق دەکات و ئەوە دیاری نەکراوە، چونکە بۆ ھەڵبژاردنی ئەمجارە لە دایکبووانی ساڵی 2007یش بەشداری دەکەن".
وتیشی "لە ئێستاشدا تۆمارکردن بۆ بایۆمەتری بەردەوامە، ھەروەھا ئەوانەی کێشەیان ھەیە یان ئەوانەی کێشە لە کارتی دەنگدانیان ھەیە، دەتوانن رۆژانە سەردانی بنکەکان بکەن و لە پارێزگاکان کراوەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تا ئێستا نازاندرێت چەند کەس بەشداری بایۆمەتری دەکەن, وە رێژەی بەشداری کردن بۆ دەرھێنانی کارتی بایۆمەتری دەنگدان زۆر باش نییە و جێی رەزامەندی نییە".
پ ح ع

بیروڕا