ئابووری
کاریگەری ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لە سەر نرخی سووتەمەنی بۆ ھاوڵاتییان چییە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرباری ئەو ھەموو ھەوڵانەی لە سەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان درا، ئەگەرچی باس لە دابینکردنی سووتەمەنی پاڵپشتیکراوی حکومەت دەکرێت بۆ دابەزینی نرخی نەوت و بەنزین، بەڵام ھێشتا ھەر نرخەکانیان بەرزە و ھاوڵاتییان نیگرانن.
رامیار رزگار، وتەبێژی بازاڕی سووتەمەنی لە سلێمانی بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "بەپێی ئەوەی سیگناڵی نرخی نەوت پەیوەستە بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم کوردستان، ئەگەر نەوتی ھەرێم رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت و مامەڵەی پێوەبکات، شایستەداراییەکانی ھەرێم باش دەبێت و ئابووری پێشدەکەوێت".
وتیشی "لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانن دڵنیابن لەوە، بەڵکو پێشبینی دەکەن حکومەتی عیراق پابەند بێت بە دابینکردنی بەنزین بۆ ھەرێمی کوردستان بە ناردنی بڕێک لە سووتەمەنی نەک ھەموو پێداویستی ناوخۆ، لەو روانگەیەوە ئومێد ھەیە نرخی بەنزین دابەزێت".
پ ح ع

بیروڕا