ئابووری
فۆڕمی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دواى دوو ساڵ لە راگرتنى تۆمارکردنی ناوی منداڵانی تازە لەدایکبوو لە پسوڵەى بەشەخۆراک، وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان پرۆسەکە لە هەولێر دەستیپێدەکاتەوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم مامەڵەکانی تۆمارکردنی منداڵانی تازە لە دایکبوو بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکاتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی بەشەخۆراک لە زۆربەی پاریزگاکانی عیراق جێبەجێ کراوەو لە هەولێری وەک ئەزموونی پڕۆسەکە ئەنجامدەدەن".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی بەشە خۆراک، زیادکردنی ناوی منداڵانی تازە لەدایکبوو لەگەڵ گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لەنێوان پارێزگا و شارو شارۆچکەکان دەستپێدەکاتەوە".
ب ح

بیروڕا