عیراقی
پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە كاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆ بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوەو دەنگ لەسەر دوو پڕۆژە یاسا دەدات.
نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عیراق بڵاویکردەوە "لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەدا دەنگ لەسەر پێشنیاری هەمواری یاسای رێكخستنی بڕوانامەی باڵا لە زانكۆ عەرەبییەكان دەدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە بڕگەی دووەمدا دەنگ لەسەر بڕیارێك بۆ پابەندكردنی وەزارەتی پەروەردە بە سیستەمی هەڵبژاردنەوە دەدرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "راپۆرتی پارێزگاریكردن لە موڵكی دەوڵەت دەخوێندرێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ لێخۆش بوونی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عیراق و قوبرس دەردەكرێت".
ب ح

بیروڕا