عیراقی
مووچەی ئەم کەسانە رادەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دەستەی چاودێری کۆمەڵایەتی، سەر بە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عیراق بڵاویکردەوە کە ناوی زیاتر لە 300 هەزار کەسی لە سیستمی تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى دوورخستووەتەوە.
ئەحمەد موسەوی، سەرۆکی دەستەی چاودێری کۆمەڵایەتی رایگەیاند "پێداچوونەوە بە ناوی ئەو کەسانەدا دەکەن کە خۆیان لە سیستمی پاراستنی کۆمەڵایەتی تۆمارکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەقۆناغی یەکەمدا ناوی زیاتر لە 300 هەزار کەس لە سیستمی تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى دوورخراونەتەوە کە شایستە نەبوون".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم هەنگاوە دەبێتە سەرچاوەی داهات بۆ خەزێنەی دەوڵەت، رێکاری تر دەگرنەبەر بۆ دوورخستنەوە و گواستنەوەی ژمارەیەک لەوانەی کە سوودمەندن".
ب ح

بیروڕا