عیراقی

سەرۆک کۆمار واژۆی له‌سه‌ر یاسایەکی گرنگ کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆک کۆمار واژۆی له‌سه‌ر یاسایەکی گرنگ کرد
مەودا میدیا-

سەرۆک کۆماری عیراق واژۆی لەسەر دەرچوواندنی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی عیراقی فیدڕاڵ ژمارە 13ی ساڵی 2023 کرد.

ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگەیاند "کە سەرۆک کۆماری عیراق ئیمزای لەسەر دەرچوواندنی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بوودجەی عیراقی فیدڕاڵ ژمارە 13 ساڵی 2023 کرد تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆ و ئیداعکردنی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە خەزێنەی گشتی فیدڕاڵیی بەپێی بڕگەکانی هەموارەکە تایبەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاساکە هێشتا قۆناغێکی یاساکە ماوە تاوەکو لە رۆژنامەی فەرمی وەقایعی عیراقی بڵاوبکرێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan