ئابووری

عیراق خاوه‌نى 152 ته‌ن یەدەگی ئاڵتوونه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق خاوه‌نى 152 ته‌ن یەدەگی ئاڵتوونه‌

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارێكى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، عیراق خاوه‌نى یه‌ده‌گێكى زۆرى ئاڵتوونه‌ و ساڵانه‌ش یه‌ده‌گى ئاڵتوون زیاتر ده‌كات.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكاری ئابوورى محه‌مه‌د سودانى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "عیراق گرنگى به‌ یه‌ده‌گى ئاڵتوون ده‌دات، له‌ ئێستادا وڵاته‌كه‌ خاوه‌ن یه‌ده‌گێكى زۆرى ئاڵتوونه‌".

وتیشى "یه‌ده‌گى ئاڵتوون له‌ عیراق به‌ 152 ته‌ن مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت و ساڵانه‌ش ئه‌و بڕه‌ زیاد ده‌كات چونكه‌ وڵاته‌كه‌ ده‌یكڕێت".

به‌پێى ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان، ساڵى 2024 عیراق زیاتر له‌ 20 ته‌ن ئاڵتوونى كڕیووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى خاوه‌نى سه‌رو 100 ملیار دۆلارى ئه‌مه‌ریكى یه‌ده‌گه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan