ئابووری

ئه‌مه‌ریكا پێنج بانكى عیراقى سزادا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا پێنج بانكى عیراقى سزادا

مه‌ودا میدیا-

ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا پێنج بانكى عیراقى سزاداوه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاره‌یان بردووه‌ته‌ وڵاتى ئێران.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز له‌ زارى چه‌ند به‌رپرسێكى عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "بانکی ناوەندی عیراق پێنج بانکی ناوخۆیی دیکە لە مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمه‌ریکی قەدەغە دەکات".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "دوای کۆبوونەوەکانی بانكى ناوه‌ندیی لەگەڵ بەرپرسانی گەنجینەی ئەمه‌ریکا، ئه‌و بانكانه‌ سزادراون به‌هۆى سپیکردنەوەی پارە و قاچاخچێتی دۆلار و پێشێلکارییەکانی دیکە".

ئه‌و بانكه‌ پێكدێن له‌ بانکی موشریقی عەرەبیی ئیسلامی، بانکی یەکگرتوو بۆ وەبەرهێنان، بانکی سەنەمی ئیسلامی، بانکی میسکی ئیسلامی و بانکی ئەمینی عیراقی ئیسلامیی، هەروەها ئەمه‌ریکا مامەڵەی دۆلاری لە سێ کۆمپانیای پارەدانی ئەلیکترۆنیی عیراقیش قەدەغەکرد".

سزادانى ئه‌و بانكانه‌ كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر نرخى دۆلار و ره‌نگه‌ له‌ داهاتوودا نرخى دۆلار به‌رێژه‌یه‌كى كه‌م به‌رزده‌بێته‌وه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan