ئابووری
یاسای خانەنیشینی یەكگرتوو وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان ئاشکرایکرد یاسای خانەنیشینی یەكگرتوو بەبێ دەستكاریكردن، بۆ هەموو خانەنشینانی سەربازیی لە هەرێم جێبەجێ دەكرێت.
سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "یاسای خانەنیشینی یەكگرتوو بەسەر هێزە ئەمنیەکان و پێشمەرگەشدا جێبەجێ دەكرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەفسەرێكی پێشمەرگە وەک ئەفسەرێكی سوپای عیراق لە كاتی خانەنیشینبووندا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، بەهەمان یاسا و شێوەی خانەنشین لە حکومەتی ناوەند دەكرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو فەرمانبەرانەی كە لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان خانەنشین بوون، 12 مووچە بەسەر یەكەوە وەردەگرن و ئەو فەرمانبەرانەشی کە پێش ساڵی 2023 خانەنشین بوون هەموو ماف ئیمتیازێک وەردەگرن و مووچەیان هاوتای خانەنشینانی عیراق دەکرێت".
ب ح
بیروڕا



