ئابووری

هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد بەربەستەكانی بەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت چارەسەربوون.

كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێم رایگەیاند "ئەمشەو وەفدێكی وەزارەتی نەوتی عیراق سەردانی هەولێر دەکەن و سەرجەم رێكارە یاساییەكان تەواوبوون و هیچ كێشەیەك نەماوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ‌ كۆبوونەوەكان دەستپێدەكات و لەڕووی تەكنیكییەوە هەرێم هیچ كێشەیەكی نییە و بەربەستەكانی بەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم چارەسەربوون".

ئەوەشی خستەڕوو "دوێنێ‌ سەرۆك كۆماری عیراق واژوی لەسەر هەمواری یاساكە كرد، رەنگە پێش هاتنی مانگی سێ‌ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوەوتەنها ئامادەبوونی بەرپرسانی توركیا ماوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan