عیراقی

وەزیری نەوتی عیراق: هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری نەوتی عیراق: هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکەینەوە
مەودا میدیا-

وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە لەگەڵ وەفدێکی وەزارەتەکەی و کۆمپانیای سۆمۆ دەچنە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم کۆدەبنەوەو رێوشوێنەکانی دەستپێکردنەوەی نەوت تاوتوێ دەکەن.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند "لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتوون و لە ماوەی هەفتەیەکدا رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزارەتەکەیان ئامادەیە رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم وەربگرێت، بەومەرجەی لەو بڕەی دیاریکراوە کەمتر نەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "نەوتی هەرێم لەچوارچێوەی بۆری هەرێمی کوردستان - تورکیا لەرێی بەندەری جەیهانەوە هەناردە دەکەنەوەو دانوستانەکان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بەردەوامە و بەمنزیکانە ئەنجامی باش بڵاودەکەنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan