عیراقی
گۆڕانکاریی لە وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان نەکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی عیراق ئاشکرایکرد وادەی رێککەوتنی نێوان عیراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە لەلایەن لیژنەی باڵای سەربازییەوە دەرچووە، هێشتا گۆڕانکاریی تێدا نەکراوە.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند "تاوەکو ئێستا وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هیچ گۆڕانکارییەکی تێدانەکراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی رێککەوتنی پێشتری بەغدا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دەبێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هێزەکانیان لە عیراق بکشێننەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەغدا دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سوریا ناکات و ئامادەیە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا بکات".
مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو بەغدا و هاوپەیمانی نێودەڵەتی رێککەوتن لەسەر ئەوەی لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2025، کۆتایی بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە عیراق بهێنرێت.
ب ح

بیروڕا