ئابووری
كاره‌باى هه‌رێم ده‌كرێته 24 كاتژمێری
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاتى كردنى كاره‌با هه‌رێمى به 24 كاتژمێریی ئاشكراكرد.
كه‌مال موسلیم، وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌ت رایگه‌یاند "هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌باى كوردستان بكرێته هه‌میشه‌یی".
وتیشى "تا كۆتایی ساڵى 2026 به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى دانراوه، كاره‌باى هه‌موو هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته 24 كاتژمێری.
كردنى كاره‌با به 24 كاتژمێریی له كاتێكدایه له سنورى هه‌ولێر چه‌ندین گه‌ڕه‌ك كاره‌بایان بۆ كراوه به 24 كاتژمێریی به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تى هاوڵاتییانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه به‌هۆى ئه‌وه مانگانه له نێوان 200 بۆ 250 هه‌زار دینار پاره‌ى كاره‌بایان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ع
بیروڕا



