ئابووری
تا ئێستا لیستى مووچه ره‌وانه‌ى به‌غدا نه‌كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا وه‌زیرى دارایی عیراق داوایكردبوو هه‌رێم پێش 15 مانگ لیستى مووچه‌ى مانگى دوو ره‌وانه بكات، به‌ڵام تا ئێستا هه‌رێم ئه‌و لیسته‌ى نه‌ناردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "لیستى مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ى به‌غدا نه‌كراوه".
ئه‌و سه‌رچاوه هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه "وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم كاره‌كانى به‌خاوى به‌ڕێوه‌ده‌چن به‌هۆى ئه‌وه‌ى لیستى ئه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌كى نوێ و ئه‌لیكترۆنییه".
دواخستنى ناردنى لیستى مووچه بۆ به‌غدا، ده‌بێته هۆكارى ئه‌وه‌ى به‌غدا دره‌نگ پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات و به‌هۆیه‌وه دابه‌شكردنى مووچه دوابكه‌وێت.
ع
بیروڕا



