عیراقی
سەرۆك وەزیرانی عیراق لێكۆڵینهوه له پرسی جووتیارانى كهركوك دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
سهبارهت به دروستبوونی گرژی لە نێوان جوتیارانی کورد و سوپای عیراق، سەرۆك وەزیرانی عیراق چەند رێکارێکی راگەیاند و فەرمانیشیکردووه، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکبهێندرێت.
لە راگەیەندراوێكدا نووسینگەی راگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ئاماژهى بهوهكردووه "سەرۆک وەزیرانی عیراق لەنزیکەوە چاودێریی رووداوەکانی دوێنێی ناوچەی سەرگەڕانی کردووە و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی راسپاردووە بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵا لە سەرجەم لایەنەکان، بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی ئەو رووداوە".
راشیگهیاندووه "سودانی فەرمانیکردووە بە ناردنی بریکاری وەزارەتی داد بۆ پارێزگاری کەرکوک بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست سەبارەت بەو زەوییانەی کێشەیان لەسەرە".
نووسینگهى راگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان جهختى كردووهتهوه "رێنوێنی هەریەک لە سوپا، هێزی ناوخۆ، پێشمەرگە، حەشدی شەعبی و دەزگا ئەمنی و هەواڵگیرییەکان دەکەن پابەندی یاسا و رێکارەکان بن و دان بەخۆیاندا بگرن و مامەڵەیەکی بەرپرسیارانە و نیشتمانییانە بکەن".
هاوكات، داوای لە هەموو لایەن و هێزە سیاسییەکان کردووە، بەرژەوەندییە باڵا نیشتمانییەکان لە پێشینە دابنێن و پابەندبن بە یاسا و دەستوور و کار بۆ پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکان بکەن لە پاراستنی هەموو دەستکەوتە ئەمنییەکان و ئامانجە نیشتمانییە هاوبەشەکاندا".
پ ح ع

بیروڕا