ئابووری
مووچه‌ى مانگى 12ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم كۆتایی هاتووه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ به‌دواداچوونى مووچه‌ى مانگى 12ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم پێكهێندرا، تاوه‌كو ئێستا هیچ دانیشتنێكى ئه‌نجام نه‌داوه و پرسه‌كه له‌وه گه‌وره‌تره به لیژنه‌یه‌كى لاوه‌كى چاره‌سه‌ر بكرێت".
سه‌رچاوه‌كه بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "وا نزیكه‌ى مانگێكه ئه‌و لیژنه‌یه بۆ یه‌كجاریش دانه‌نیشتوون، وه جێى ئۆمێدیش نییه".
وتیشى "لیژنه‌ى دارایی ئه‌م خووله زۆر لاوازه، پرسه‌كه‌ش زۆر له‌وه گه‌وره‌تره به لیژنه‌یه‌كى لاوه‌كى چاره‌سه‌ر بكرێت".
سه‌باره‌ت به چۆنێتى پێكهێنانى لیژنه‌كه‌ش روونیكرده‌وه "پێشتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه وه‌زیرى دارایی خۆى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی ئاماده بوو، چه‌ند ته‌وارێك قسه‌ى له‌سه‌ر كرا، ویستیان باسی مووچه‌ى مانگى 12 بكه‌ن، بۆیه وتیان با ئه‌و بابه‌ته دوابخرێت و لیژنه‌یه‌كى له‌باره‌وه پێكبهێندرێت، ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ خۆ دزینه‌وه و گۆڕینى بابه‌ته‌كه بوو".
پ ح ع

بیروڕا