ئابووری

سكاڵاكه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عیراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندى مووچه‌خۆران یه‌كلایی كرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سكاڵاكه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عیراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندى مووچه‌خۆران یه‌كلایی كرایه‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

به‌ بڕیارى دادگه‌ى فیدڕڵیی، بەغدا پابه‌ند كرا به‌  دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و جێبه‌جێكردنى پرۆسه‌ى بەبانکیکردنی مووچە.

دواى ئه‌وه‌ى د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عیراق لە دادگه‌ی فیدراڵیی سكاڵای دژی سەرۆك وەزیرانی عیراق محه‌مه‌د شیاع سودانى و ته‌یف سامى، وەزیری دارایی عیراق تۆماركرد و تێیدا داوای كردبوو، بەغدا پابەند بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و بەبانكیكردنی مووچەكانیان، ئه‌مڕۆ دادگه‌كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ كۆبووه‌وه‌ و بڕیارى دا.

بڕیارى دادگه‌ لە بەرژەوەندی سەرۆک کۆمارى عیراق یەکلایی کرایەوە و ده‌بێت به‌غدا پابه‌ند بێت بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پرۆسه‌ى بەبانکیکردنی مووچەش جێبەجێبکرێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan