ئابووری

ته‌یف سامى هه‌واڵه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ى راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌یف سامى هه‌واڵه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ى راگه‌یاند

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى دارایی عیراق له‌ نوسراوێكدا بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق باسى له‌وه‌كردووه‌ كه‌ گه‌نجینه‌ى گشتیی عیراق كورتهێنانى هێناوه‌و تاوانى دابه‌شكردنى مووچه‌ى نه‌ماوه‌.

لە نوسراوێكدا كە لە 9ی ئەم مانگە ئاراستەی نوسینگەی محه‌مه‌د سودانى، سەرۆك وەزیرانی عیراق کراوە، تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق هۆشداری داوه‌ و و دەڵێت " كورتهێنانی گەورە لە گەنجینەی گشتیی عیراقدا هەیە".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "گەنجینەی گشتیی عیراق كورتهێنانێكی گەورەی هەیە و توانای ئەوەی نییە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێریی كۆمەڵایەتیی دابین بكات، گەر هەندێک خەرجیی دیكەی بێتە سەر، بە یەكجاری توانای نامێنێ و ئیفلاس دەکەن".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ عیراق مانگانه‌ بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ پشت به‌ داهاتى نه‌وت و ناوخۆ ده‌به‌ستێت كه‌ مانگانه‌ى نزیكه‌ى هه‌شت ملیار دۆلاره‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan