ئابووری
دراوى پاى به‌رزبوونه‌وه‌ى گه‌وره‌ى تۆماركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
نرخى دراوى ئه‌لیكترۆنى پاى له ده‌ره‌وه‌ى ئێكسچه‌ینجه‌كان و له بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركردووه و یه‌ك پاى بۆ 80 دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه.
رۆژى رابردوو نرخى یه‌ك پاى گه‌یشته 140 دۆلار به‌شێوه‌یه‌كى نافه‌رمى له ده‌ره‌وه‌ى لیستبوونى له ئێكسچه‌ینجه‌كان، هه‌روه‌ها له ناو به‌كارهێنه‌رانیش له هه‌رێمى كوردستان یه‌ك پاى گه‌یشته 2750 دینار.
به‌رهه‌م عه‌لى، مامه‌ڵه‌كارێكى پاى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رۆژى 20ى ئه‌م مانگه له OKX دراوى ئه‌لیكترۆنى پاى لیست ده‌كرێت و به‌كارهێنه‌رانى هیوایان هه‌یه به‌نرخێكى به‌رز لیست بكرێت".
وتیشى "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، مامه‌ڵه‌ى ناوخۆیی پاى له‌نێوان هاوڵاتییان بۆ 2750 دینار به‌رزبووه‌ته‌وه، مانگى رابردوو یه‌ك پاى له خوار هه‌زار دیناربوو".
باسى له‌وه‌شكرد "پێشبینى ده‌كرێت له‌گه‌ڵ لیستبوونى ئه‌و دراوه نرخه‌كه‌ى زیاتر به‌رزبێته‌وه و به‌پێى پێشبینیكاران له نێوان یه‌ك دۆلار بۆ سێ دۆلار بێت".
ع
بیروڕا



