ئابووری
یه‌كه‌م به‌شه‌خۆراكى ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، 20 مانگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ ده‌كه‌ین.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رۆژى 20ى مانگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ ده‌كرێت".
وتیشى "مادده‌كان برنج و رۆن و شه‌كر و دۆشاو و نیسك و له‌تكه‌نۆك دابه‌شده‌كرێن و گۆڕانكاریی رووى نه‌داوه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بۆ به‌شه‌خۆراكى تایبه‌ت به مانگى ره‌مه‌زان تا ئێستا به‌غدا ئاگادارى نه‌كردوین و هیچ مادده‌یه‌كیشى بۆ نه‌ناردوین".
ع
بیروڕا



