عیراقی
له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئینته‌رنێتى كۆڕه‌ك راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى عیراق راگرتنى خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێتى كۆڕه‌كى راگه‌یاند.
له چه‌ند رۆژى رابردوو، ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى عیراق دوایین ئاگاداركردنه‌وه‌ى دابووه كۆمپانیاى كۆڕه‌ك له باره‌ى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى و رۆژى چوارشه‌ممه، واته‌ى سبه‌ینێى وه‌ك كۆتا واده د‌یاریكردبوو.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "ده‌سته ده‌ستیكردووه به راگرتنى ئینته‌رنێتى كۆڕه‌ك و له چه‌ند ناوچەیەکی عیراق راگیراوه، بڕیاریشه له سبه‌ینێوه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوا له وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان كراوه جێبه‌جێى بكات.".
پێشتر په‌رله‌مانتارانى عیراق ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌وه "كۆمپانیاى كۆڕه‌ك زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلارى وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق قه‌رزداره".
ع
بیروڕا



