ئابووری
بانكى ناوه‌ندیی مووچه‌ى مانگى 12 یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، داوامان له بانكى ناوه‌ندیی عیراق كردووه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى مانگى 12.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عبراق رایگەیاند "بۆ مووچەى مانگى 12ـى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان داواى داتامان لە دیوانى چاودێریى دارایى عیراق و بانکى ناوەندیى عیراق کردووە".
وتیشى "له رێگه‌ى ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه شێوازى خه‌رجكردنى پاره‌ى بۆ هه‌رێم بۆ مووچه‌ى مانگى 12 یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه".
ساڵى رابردوو به‌غدا 441 ملیار دینارى بۆ هه‌رێمى كوردستان ناردووه بۆ مووچه‌ى مانگى 12 به‌ڵام هه‌رێم مووچه‌ى مانگى 11ى ساڵى رابردووى پێداوه.
ع
بیروڕا



