ئابووری

دەیان ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییان لای کۆڕەکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەیان ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییان لای کۆڕەکە
مەودا میدیا-

دوای رێوشوێنەکانی وەزارەت و دەستەی گەیاندنی پەرلەمانی عیراق دژبە کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم بەهۆی قەرزە کەڵەکەبووەکانییەوە سەرئەنجام ئینتەرنێتی کۆمپانیاکە راگیراو پەرلەمانتارێکی کوردستانیش ئاشکرایدەکات ئێستا هاوڵاتیی ئەوەندە بەشداربووی ئینتەرنێتە هی پەیوەندی ئاسایی نیە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "سەدان هەزار هاوڵاتیی بەشدارییان لە ئینتەرنێتی کۆڕەکدا کردووە، هەیە بەشداربووی ساڵانەیە و هەیە شەش مانگ و کەمتریش بەشدارییان کردووە بەڵام ئێستا بەهۆی سزا لەسەر کۆڕەک لە بەغداوە خزمەتگوزاری ئەنتەرنێتی کۆڕەک راگیراوەو بەشداربووانیش زەرەرمەندبوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چۆن دەبێت حەقی خەڵک بخورێت، پێویستە کۆڕەک مافی بەشداربوونی بگەڕێنێتەوە، نابێت بڵێ حەقی ئێوە لە بەغدایە، هاوڵاتیی مامەڵەی لەگەڵ کۆڕەک کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە حسابی هەر بەشداربوویەک جێگیربکرێت و بە نامەی موبایل ئاگادار بکرێتەوە، ئەگەر دەزانن لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەم گرفتە چارەسەر بکرێت حساب بگەڕێتەوە باشە، ئەگەرنا هاوڵاتیی ناچارە بیر لە رێگای تر بکاتەوە بۆ ئینتەرنێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال