ئابووری

مامۆستایانی گرێبەست هەژماری من رەتدەكەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانی گرێبەست هەژماری من رەتدەكەنەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دوای بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ، فەرمانێکی دەرکردووە و داوا لە پەروەردەکان دەکات پێویستە فۆڕمی هەژماری من بۆ سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست پڕبکرێتەوەو لە بەرانبەریشدا مامۆستایانی گرێبەست لەسنووری سلێمانی هەژماری من رەتدەکەنەوە.

كاروخ عەبدوڵڵا گوڵاوی، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند "وە وەزارەتی پەروەردەوە لە فەرمانێكدا کە گشتاندنی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەراتییە گشتییەکان و بەرێوەبەرێتی پەروەردەی قەزاکان دەرکردووەو داوا دەکات فۆڕمی هەژماری من بۆ مامۆستایانی گرێبەست پڕبکەنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزارەتی پەروەردە تاوەکو 22ی ئەم مانگەی بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەكان دیاریکردووە بەڵام لەژێر هیچ فشارێكدا نیە و پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لەسەر خواستی مامۆستایانە".

ئەوەشی خستەڕو "داوایان لە وەزارەتی دارایی هەرێم کردووە مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوویان بۆ خەرج بکات، چونكە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆیە و پەیوەندی بە بەغداوە نییە". 

ب ح

Qaiwan
Qaiwan