ئابووری

عەلی عەلاق: بانکی ناوەندی سەرپەرشتی ئەم ناوەندە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی عەلاق: بانکی ناوەندی سەرپەرشتی ئەم ناوەندە دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/2/20، بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق ناوەندی نێودەوڵەتی دارایی و بازرگانی کرایەوەو پارێزگاری بانکی ناوەندیش ئاشکرایکرد کە کردنەوەی ئەم ناوەندە بۆ سلێمانی گرنگە و پارەیەکی زۆری نەختینە هەیە و تاوەکو ئێستا نەخراوەتە بانکەکانەوە.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند "دەرفەتی گەورەی وەبەرهێنان لە سلێمانی هەیە و چونکە زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سلێمانییە، کەرتی بانکیش رۆڵێکی گەورەی هەیە لە رێکخستنی کاروباری بازرگانیدا و ژیری دەستکرد رێرەوی چالاکییە ئابوورییەکان دەگۆڕێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەمنزیکانە بانکی ناوەندی لە سلێمانی دەبێت و کێشە و گرفتەکانی کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکەن، وەک بانکی ناوەندی پشتیوانی لە چارەسەری هەموو گرفتە داراییەکان لەنێوان هەرێم و بەغدا دەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan