ئابووری

ئەو کەسەی پارەی خەڵکی بردووە بازرگانی دراو نەبووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو کەسەی پارەی خەڵکی بردووە بازرگانی دراو نەبووە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بڵاوبووەوە کە بازرگانێک لە شاری سلێمانی پارەیەکی زۆری خەڵکی بردووەو هەڵهاتووە کە وەک خاوەن قەرزەکان باسی دەکەن پارەکە لەنێوان پێنج بۆ حەوت ملیۆن دۆلاردایە و کاری کڕین و فرۆشتینی سووتەمەنی کردووە، ئەنجومەنی بازاڕەکانی دروایش رەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە بازاڕی دۆلارەکەوە هەبێت.

جەبار گۆران، وتەبێژ و ئەنجومەنی بازاڕەکانی دراو لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژانە سەدان کەس دێنە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی و مامەڵە دەکەن، بە هەرشێوەیەک زەرەر دەکەن یان قازانج، پارەیان دەخورێت یان هەڵدێن پەیوەندی بە بازرگانانی ناو بازاڕی دراوەکەی سلێمانییەوە نییە و ئەو کەسەش مامەڵەی دراوی نەکردووە نەڵکو مامەڵەی سووتەمەنی کردووە پەیوەندی بە بازاڕی دۆارەکەوە نییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بازاڕی دراوی سلێمانی یەکێکە لە بازاڕە گرنگەکان لەسەر ئاستی عیراق و خاوەنی دەیان بازرگانی رەسەنە و مۆڵەتی فەرمییان هەیە و ئەم بازرگانانە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عیراق ناسراون و بازاڕەکەش زیاتر لە شەش هەزار هەلی کاری بۆ خەڵک رەخساندووە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەماوەی چوار سێ دەیەی رابردوو بازاڕی دراوەکەی سلێمانی کەمترین رووداوی مایەپووچ بوونی تێداهەبووە، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان چەندین بانک رووبەڕووی مایەپووچ بوون بووە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan