ئابووری
کێشە بۆ مووچەی مانگی دوو دروست دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی کوردستان ئاشکاریدەکات کە کێشە بۆ مووچە دروستبووەو داواکارییەکانی وەزیری دارای عیراقیش لەبارەی رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ و نەوت لە هەرێم، دڵەراوکێی لای مووچەخۆران دروستکردووە.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "داواکارییەکانی تەیف سامی لە هەرێم سێ خاڵە و ئەوەی بۆ فەرمانبەران گرنگە وردەکاریی ناوی فەرمانبەرانە بۆ تەوتینکردنی مووچەکانیان"
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "خاڵی دووەمی نوسراوەکەی وەزیری دارایی عیراق، داواکردنی داهاتی ناوخۆیە کە هەرێم بۆ مانگی یەک 51 ملیاری رەوانەی بەغدا کردووە و تەیف سامیش پێی رایگەیاندوون کە ئەو بڕە کەمە و دەبێت پارەی زیاتر بنێرن و بەرپرسانی هەرێمیش رایانگەیاندووە ناتوانن لەو بڕە زیاتر رەوانە بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "خاڵی سێیەم کە دەبێتە جێگەی مشتومڕ و نازانرێت چۆن چارەسەر دەکرێت ئەوەیە تەیف سامی داوای داهاتی نەوت دەکات واتە داهاتی تانکەرە نەوتەکان، بەرپرسانی هەریم رایانگەیاندووە کە داهاتی نەوت سفرە، هۆکاری ئەم کێشانە ئەوەیە تاوەکو ئێستا هەمواری یاسی بودجە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".
باسی لەوەشکرد "دەبوو بەرپرسانی هەریمی کوردستان دەستووبردیانبکردایە لە هەناردەکردنی نەوتەکەی لەڕێی سۆمۆوە، چونکە رۆژانە هەرێم 300 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و ئەمەش کێشە بۆ مووچە دروست دەکات، لەبەرئەوەی عیراق چەند مانگی داهاتوو دەچێتە هەڵبژاردنەوە و دەبێتە بابەتی هەڵبژاردن و رێککەوتنەکەش هەڵدەوەشێتەوە".
وتیشی "بە راگرتنی شەڕی روسیا و ئۆکرانیا نرخی نەوت بۆ 50 دۆلار دادبەزێت ئەوکات کیشە بۆ دارایی عیراق دروست دەبێت و بەغدا ئامادە نییە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات، بۆیە پێویستە بەرپرسانی هەرێم ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن".
ب ح

بیروڕا