عیراقی
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی کۆبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق بە سەرۆكایەتی فایق زەیدان کۆبووەوەو رێنمایی جێبەجێكردنی یاسای لێبوردنی گشتیی ئاڕاستەی سەرجەم پارێزگا و دادوەرەكان كرد.
ماڵپەڕی بەغدا ئەلیوم بڵاویکردەوە "ئەنجومەنی باڵای دادوەریی رێنمایی ئاڕاستەی دادوەرەكان كرد بۆ جێبەجێكردنی یاسای لێبوردنی گشتیی بەشێوەیەك كە ئامانجە بنەڕەتییەكەی بەبێ سەرپێچیكردنی بڕگەكانی یاساكە جێبەجێ بكات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئەنجومەنەکە دانیشتنی پێنجەمی خۆی ئەنجامداو تاوتوێی یاسای ژمارە دووی ساڵی 2025 (یاسای هەمواركردنەوەی دووەمی یاسای لێبوردنی گشتیی) ژمارە 27ی ساڵی 2016و ئەو گریمانانەی بەردەم كاری لیژنەكانی جێبەجێكردنی یاساكەیان كرد".
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 2025/1/21، یاسای لێبوردنی گشتیی لە پەرلەمان دەرچوو، دواتر لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە واژكرا، لەم هەفتەیەشدا لە رۆژنامەی وەقائعی عیراقی بڵاوكرایەوە.
ب ح

بیروڕا