ئابووری

دابەشکردنی خۆراک دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی خۆراک دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی یەکەم بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵ بکرێت، وەزارەتی بازرگانی عیراقیش بڵاویکردەوە کە سەبەتەیەکی خۆراکی تایبەت بە مانگی رەمەزان دابەش دەکەن.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی یەکی ئەمساڵ بەسەر بریکارەکاندا دەکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوەکو ئێستا هیچ ماددەیەکی خۆراکی سەبەتەی مانگی رەمەزانیان پێ نەگەیشتووە کە وەزارەتی بازرگانی عیراق ئامادەیکردووە و بڕیارە پێش هاتنی مانگی رەمەزان بەسەر خێزانەکاندا دابەشی بکات".

ئەوەشی خستەڕوو "سەرجەم ماددە خۆراکییەکان لە گەنجینەکانیاندا هەیە و هەرکات سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزانیش بگاتە گەنجینەکان لە ماوەیەکی کەمدا دەست بە دابەشکردنی دەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال