عیراقی
وەزیری دەرەوەی سوریا دێتە عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ وەزیری دەرەوەی حكومەتی راگوزەری سوریا بە سەردانێكی فەرمی بگاتە بەغدا و لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی حكومەتی عیراق كۆببێتەوە.
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە "ئەسعەد شەیبانی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا كۆمەڵێك دۆسییەی هاوبەشی ئەمنی و ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەكات".
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە "ئایندەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و دیمەشق، جگە لە تاوتوێكردنی دۆسییەی بەشداریكردنی جۆلانی لە كۆبوونەوەی داهاتووی لوتكەی عەرەبی لە مانگی ئایار لە بەغدا"
ئەمە لە کاتێکدایە، عەلی توركی، پەرلەمانتاری عیراق لە عەسایبی ئەهلی حەق رایگەیاندووە "بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەن جۆلانی و وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانی بەغدا بكەن"
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "خانەوادەی شەهیدانی دەستی تیرۆر لەو بەرپرسانە خۆشنابن کە پێشوازیی لە جۆلانی و شەیبانی دەکەن".
ب ح

بیروڕا