ئابووری

رۆیتەرز: ئەمەریكا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆیتەرز: ئەمەریكا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان ئیدارەی سەرۆكی ئەمەریكا فشار دەخاتە سەر عیراق، هۆشداریش دەدات ئەگەر پابەند نەبێت رووبەڕووی سزادەبێتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە "ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ فشار لە حكومەتی عیراق دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، ئەگەر بەغدا پابەند نەبێت رووبەڕووی سزا دەبێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان  یارمەتیدەر دەبێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشایەی لە بازاڕی وزەدا دروست دەبێت بەهۆی راگرتنی نەوتی ئێران، کە ترمپ بەڵێنیداوە هەناردەی نەوتی ئێران بۆ سفر کەم بکاتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "سەرۆکی ئەمەریکا دەیەوێت محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق پەیوەندییە ئابووری و سەربازییەکانی لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan