ئابووری
بەشێک لە خانەنشینان قەرەبوو دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرپرسێکی خانەنشینی لە سلێمانی ئاشکرایکرد ئەوانەی مانگی رابردوو مووچەکەیان بۆ نیوە کەمکرایەوە کێشەکەیان بۆ مووچەی مانگی دوو چارەسەرکراوە و قەرەبووش دەکرێنەوە.
هادی ئەکرەم، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینیی پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند، "مانگی رابردوو هەشت بۆ نۆ هەزار خانەنشین بەشێک لە مووچەکەیان کەمکرایەوە کە سەرجەمیان لەسنووری پارێزگای سلێمانی بوون بۆ مانگی دوو کێشەکەیان چارەسەرکراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو لێبڕینەی مووچەی بەشێک لە خانەنشینانی سلێمانی گرتەوە بۆ مووچەی ئەم مانگە دووبارە نابێتەوەو لێبرینەکەی مانگی رابردووشیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە".
ب ح

بیروڕا