عیراقی

عیراق ژمارەیەکی زۆر قوتابخانەی نوێ دروستدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق ژمارەیەکی زۆر قوتابخانەی نوێ دروستدەکات
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاشکرایکرد حكومەت لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی نوێدا 600 قوتابخانەی نوێ دروستدەكات.

کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاند "محەمەد شیاع سودانی بە هاوکاری سندوقی گەشەپێدانی عیراق پڕۆژەی (EDOPA) دەستپێکرد بۆ درووستكردنی 600 قوتابخانەی نوێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی کەموکوڕی قوتابخانەکان دەدەن لە هەموو پارێزگاکان و تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار قوتابخانەی نوێ رادەستی وەزارەتی پەروەردە کراونەتەوە".

ب ح


Qaiwan
Qaiwan