عیراقی

حەوتەمین کۆنگرەی دیالۆگی نێودەوڵەتیی لە بەغدا بەرێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوتەمین کۆنگرەی دیالۆگی نێودەوڵەتیی لە بەغدا بەرێوەدەچێت
مەودا میدیا-

کۆنگرەی دیالۆگی نێودەوڵەتیی لە بەغدا بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عیراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکومەت و پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەبەردەم ئاڵەنگاریی گەورەدابوون و عیراقیان لە کێشە نێودەوڵەتییەکان دوورخستەوەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سیاسەتێکی هاوسەنگیان پەیڕەو کردووە و عیراقیان لە جەمسەرگیریی پاراستووە و لەگەڵ وڵاتانی دراوسێشدا بەرپرسانە مامەڵەیان کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەغدا سەرکەتووبووە لە نێوەندگیریی نێوان ئێران و سعودیە، ناوچەکەش بە گۆڕانکاریی گەورەدا تێدەپەڕێت، کۆمەڵگەی نێودەڵەتیش لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو نەبووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan