عیراقی

مالیكی داوادەکات لێپرسینەوە لە حەلبوسی بكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مالیكی داوادەکات لێپرسینەوە لە حەلبوسی بكرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوا دەکات بەتۆمەتی یاخی بوونی مەدەنی لێپرسینەوە لە سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عیراق بکرێت.

نوری مالیكی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند "محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم داوای یاخی بوونی مەدەنی كردووە و كارە فەرمییەكانی پەكخستووە، پێویستە لێپرسینەوەی لێبكرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی عێراق ناچارە بەرپرسانی نوێی سوریا بانگهێشت بکات چونکە پابەندكراوە بۆ ئەوەی تەواوی وڵاتانی عەرەبی بانگهێشتبكات، بەڵام ئەو ئامادەنییە دیداری لەگەڵ ئەنجامبدات، لە کاتێکدا دەزانن جۆلانی چی بەسە عیراقییەکاندا هێناوە لە کوشتن و سەربڕین و وێرانكردن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan