عیراقی
هەواڵی سزادانی عیراق لەلایەن ئەمەریکاوە رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2025/2/22، راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عیراق رەتیکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی سزادانی عیراقی کردبێت لە ئەگەری هەناردە نەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
فەرهاد عەلادین، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری دەرەوە رایگەیاند "ئەو هەواڵانەی کە باس لە هەڕەشەی سزادانی عیراق دەکات ئەگەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێنەکاتەوە دوورن لە راستییەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەموو ئەو پەیوەندییانەی کە لەم دواییانەدا لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا روویانداوە، هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەپاندنی سزا یان هەر جۆرە فشارێک بۆ سەر عیراق نەبووە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا فشار دەخاتە سەر بەغدا بۆ ئەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە بەبپێچەوانەوە رووبەڕوی سزا دەبێتەوە.
ب ح

بیروڕا