ئابووری

وه‌فدى دانوستاندنکاری هەرێم په‌یامێك بۆ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق ده‌نێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌فدى دانوستاندنکاری هەرێم په‌یامێك بۆ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق ده‌نێرێت
مه‌ودا میدیا-

له‌ سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم وه‌فدى دانوستاندنکاری حكومه‌تى هەرێم په‌یامێك بۆ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق ده‌نێرێت و ده‌ڵێت "پێویسته‌ بڕێک نه‌وت بۆ مەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆیی بەپێی پێویستییەکان دیاری بکرێت".

له‌ سه‌ر راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق كه‌ باس له‌ ته‌واو بوونى رێكاره‌كانى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ىنه‌وتى هه‌رێم ده‌كات، وه‌فدى دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیه‌ندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "پێویست پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن، رێککەوتنێک لەسەر دیاریکردنی بڕێک بۆ مەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆیی بەپێی پێویستییەکانی هەرێم و پابەندبوونەکانی، هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی عیراق بکرێت".

دەقی راگەیێندراوەکە:
 
سەبارەت بەوەی لە راگەیه‌ندراوی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیی سەبارەت بە تەواوکردنی رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتووە، ئاماژە بەوە دەکەین سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی حکومەتی هەرێم لە پابەندبوونی بە جێبەجێکردنی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، کە پەیوەندیی بە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانی هەرێمەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا هەیە لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، لە کۆبوونەوەمان دا لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی کە رۆژی 18-2-2025 لە هەولێر کرا، ئەوە دووپاتکرایەوە جێبەجێکردنی ئەو یاسایەی سەرەوە پێویستی بەوەیە، پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن؛ رێککەوتنێک لەسەر دیاریکردنی بڕێک بۆ مەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆیی بەپێی پێویستییەکانی هەرێم و پابەندبوونەکانی، هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی عێراق بکرێت.
 
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan