ئابووری
مامۆستایان هەوڵەکانیان بۆ تەوتین چڕکردووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی یاداشتێکیان ئاڕاستەی پارێزگاری بانکی ناوەندی کردووە و داوا دەکەن لقی بانکە فیدراڵییەکان لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکەن.
عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بە مەودا میدیای راگەیاند "یاداشتێکیان رادەستی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق کردووەو داوایان لێکردووە لقی بانکەکانی رەشید و رافیدەین لەسنووری سلێمانی بکەنەوە دەست بە تەوتین کردنی مووچەکانیان بکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داوایان کردووە مووچەکانیان لەدەستی دوو رزگاربکەن و بەجۆرێک بێت تەمویلەکە راستەوخۆ لە وەزارەتی دارایی عیراقەوە بخرێتە سەر هەژماری مووچەخۆران و نایانەوێت تەمویلکردنەکە جارێکی تر بدرێتەوە دەست دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێم".
ئەوەشی خستەڕوو "کاتێک مووچە لەدەستی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستاندا بووە مامۆستایان و فەرمانبەران 54 مووچەیان خوراوە، 16 مووچەیان نەداوە و 44 مووچەیان بەشێوەی لێبڕین دابشکردووە، هەروەها پلەبەرزکردنەوەیان لە ساڵی 2016وە راگرتووە، بۆیە ئەوان ئەزموونێکی تاڵیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا هەیە".
ب ح
بیروڕا



